کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی ٩ چالاكی فه‌رهه‌نگیانی گیلان بۆ دادگوسته‌ری

به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، ٩ موعه‌لیمی دڵسۆزی پارێزگای گیلان به‌ ناوه‌كانی “ئه‌نووش عادڵی”، “مه‌حموود سدیقی پور”، “عزیز قاسم زاده‌”، “ته‌یموور باقری كوده‌كانی”، “ته‌هماسب سۆهرابی”، “غۆڵامڕه‌زا ئه‌كبه‌رزاده‌ی باغه‌بان”، “عه‌لی نه‌هالی”، “محه‌ممه‌د جه‌واد سه‌عیدی” و “جه‌هانبه‌خش لاجوه‌ردی” له‌لایه‌ن دادگوسته‌ری گیلانه‌وه‌ بانگهێشت كراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، ئه‌و ٩ چالاكه‌ سنفیه‌ ئه‌بێ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، به‌ تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی له‌ ڕێگه‌ی به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سنفی” و “سه‌رپێچی له‌ فه‌رمانی مه‌ئمووری ده‌وڵه‌ت” له‌ دادگای گشتی و ئینقلابی ڕه‌شت ئاماده‌ بن. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ئێستادا “ئه‌نووش عادڵی”، “مه‌حموود سدیقی پور” و “عه‌زیز قاسم زاده‌” سزای یه‌ك ساڵه‌ی زیندانیان له‌ به‌ندیخانه‌ی لاكانی ڕه‌شت تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی و بیرمه‌ند له‌ زیندانی ورمێ

-

دیوارنووسی و په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و چالاكانی كرێكاری بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان

-

دیداری بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌ سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلسی ڕژیم

-

كوژران و برینداربوونی چه‌ندین كه‌س له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی كه‌شتی سانچی له‌ شومالی تاران

-

مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی ماشین‌سازی له‌ ته‌ورێز

-