لەم ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ٩ هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کراون.
ناوی ئەو هاووڵاتییانەی کە بانگهێشتی ئەو ناوەندە ئەمنییە کراون بریتیە لە “واحید سوفی“، “جەمال عەلەوی“، “ئاکۆ ئەحمەدی“، “ڕەحیم ئەحمەدی“، “ناسر روزخون“، “لوقمان شەنگه“، “وەیسی قادری“، “ئەمیر سوڵتانی” و “مەتین خۆله“. جێگای ئاماژەیە ئەم هاوڵاتیانە بە هۆی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز بانگهێشت کراون و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە بە نووسینی بەڵێننامە ئازاد کراون.