ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی خاكه‌لێوه، دادگای شاری لۆرده‌گان به بانگهێشتنامه‌یه‌ك ٩ كه‌س له چالاكانی فه‌رهه‌نگی ئه‌و شاره‌ی به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌ی زیاتر و به تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده له دژی ڕژیم، بانگهێشتی ئه‌و دادگایه كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوی ئه‌و ٩ چالاكه “نادر شه‌ریفی“، “كوروش قه‌نبه‌ری“، “زادعهلی مه‌حموودی“، “محه‌ممه‌د سه‌عیدی ئهبووئسحاقی“، “كوروش شه‌ریفی“، “حه‌مید ئسحاقی“، “محه‌ممه‌د ئه‌میری“، “غوڵامحوسه‌ین مووسه‌وه‌ی” و “عه‌لی بابامیر” ڕایگهیێندراوه و له لایه‌كی دیكه‌وه له درێژه‌ی گوشاری هێزه‌ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر چالاكانی فه‌رهه‌نگی و موعه‌لیمان، “ڕووحۆڵڵا مه‌ردانی” چالاكی سنفی موعه‌لیمان ٢٢ی مانگی ڕه‌شه‌ممه له دادگای شاری “نورئاباد” به تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده له دژی ڕژیم دادگایی كرا و یه‌كێك له موعه‌لیمانی باغمهلهك، به ناوی “یه‌حیا قوربان زاده” بانگهێشتی لقی سێ دادگای ئینقلابی شاری ئه‌هواز كراوه.