ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه، ٧ حیزبی چه‌پگه‌رای توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كی هه‌به‌شدا خوازیاری پشتیوانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی توركیا له حیزبی “هه.ده.په” بوون و گۆشاره‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیایان بۆ سه‌ر ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ئه‌و حیزبه به توندی مه‌حكووم كرد.
به پێی زانیارییه‌كان ئه‌و حه‌وت حیزبه بریتین له : “پارتی دیمۆكراتیكی گه‌لان هه.ده.په”، “حیزبی زه‌خمه‌تكێشانی توركیا”، “حیزبی ماڵه‌كانی خه‌ڵك”، “فیدراسیۆنی شۆراكانی سۆسیالیست”، “حیزبی ئازادی كۆمه‌ڵایه‌تی”، “حیزبی جوڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان” و “حیزبی كرێكاری توركیا”. له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه هاتووه، ” شێوه‌ی هه‌لسووكه‌وته‌ی ده‌زگای قه‌زایی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی “هه.ده.په” و حیزبه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته بووه‌ته ئامرازێك بۆ سه‌ركوتی ئازادیخوازان و ئه‌وه به واتای ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی حیزبی حاكم جێگه و پێگه‌ی خۆی له نێو خه‌ڵكدا له‌ده‌ست داوه”.