به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، ٥ هاوڵاتی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوه‌كانی “ئیقباڵ شه‌عبانی” ، “ڕامین كه‌ریمی” ، “عیسا مورادی” ، “هاجه‌ر سه‌عیدی” و “فه‌رزین میركی” له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه بانگهێشت كراون.
به‌پێی زانیاریه‌كان، پاش بانگهێشت كرانی ئه‌و هاوڵاتیانه بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵیان، هه‌ڕه‌شه‌یان ئه‌وه‌یان لێ كراوه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له سه‌ر چالاكیه‌كانیان له لایه‌ن ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن و هه‌ڕه‌شه‌ی زیندانی كرانیان لێ كراوه.