ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی خه‌رمانان، فه‌رمانده‌ی ئینتزامی تاران هه‌واڵی بانگهێشتی ٥٠ چالاكی تۆڕهكۆمهڵایهتیهكانی به تۆمه‌تی “بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگه‌وازی خۆپێشاندان” بۆ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان پشتڕاست كرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ئه‌و ٥٠ كه‌سه‌یان به تۆمه‌تی “سوئیستفاده له هه‌ستی خه‌ڵك به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی كۆمه‌ڵگا” بانگهێشت كردووه. له نێو ئه‌و ٥٠ كه‌سه هونه‌رمه‌ندێكی بواری ڕه‌پ دا بوونی هه‌یه كه به تۆمه‌تی “به‌لاڕێدابردنی بیر و ڕای گشتی” ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه له یه‌ك مانگی ڕابردوودا هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم سه‌دان چالاكی مه‌ده‌نی، سنفی، سیاسی و خوێندكارییان ده‌ستبه‌سه‌ر یان بانگهێشت كردووه.