ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی سه‌رماه‌وزی ١٤٠٢، ٣٠ خوێندكاری كۆلێژی زانیاری كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی تاران، له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزیباتیه‌وه بانگهێشت كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران، ٣٠ خوێندكاری كۆلێژی زانیاری كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی تاران به بیانووی بڵاوكردنی ویدیۆی بێڕێزیكردن و لێدانی خوێندكارێك له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌و زانكۆیه، بۆ كۆمیته‌ی ئینزیباتی بانگهێشت كراون. بانگكرانی ئه‌و ٣٠ خوێندكاره له حاڵێكدایه كه “غۆڵامڕه‌زا جه‌مشیدیها” سه‌رۆكی كۆلێژی زانیاری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌باره‌ت به هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی، هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ نه‌كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، كاناڵی تلێگرامی شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران ویدیۆی سه‌رۆكی كۆلێژی زانیاری كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم به توندترین شێوه بێڕێزی به خوێندكارانی كچ ده‌كات.