له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به‌لانیكه‌م ٢٠ پارێزه‌ر له بواری مافی مرۆڤ دا له‌لایه‌ن لقی ٧ی دادسه‌رای ئێڤینه‌وه بانگهێشت كراون.
ڕه‌وه‌ندی بانگهێشتی پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ له ئێران له ڕۆژی ١٨ی گوڵانه‌وه ده‌ستی ێپكردووه و هۆكاره‌كه‌ی هێشتا ڕوون نیه، به‌ڵام به پارێزه‌رانیان ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر خۆیان به لقی ٧ی دادسه‌رای ئێڤین نه‌ناسێنن ئه‌وه حوكمی كه‌له‌بچه‌یان بۆ ده‌ر ئه‌چێت. كۆمه‌ڵێك له‌و پارێزه‌رانه‌ی له ماوه‌ی ڕۆژانی ڵابردوودا بانگهێشت كراون بریتین له: “سه‌مین چراغی”، “ئه‌بووزه‌ر نه‌سرۆڵڵاهی”، “عه‌لی شه‌ریف زاده”، “ئه‌بۆلفه‌زل حه‌مزه”، “محه‌ممه‌د كامفیروزی”، “سارا حه‌مزه زاده”، “میترا ئیزه‌دی فه‌ر” و خاتوو ئیسفه‌هانیان.