ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌شه‌مه، ١٠ چالاكی مه‌ده‌نی شاری سه‌قز له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌منیه‌ته‌وه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پۆلیسی ئه‌منیه‌تی سه‌قز ئه‌و ١٠ چالاكه مه‌ده‌نیه‌ی به بیانووی نزیك بوونه‌وه له ڕێوڕه‌سمه‌كانی چوارشه‌مه سووری و نه‌ورۆز بانگهێشت كردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردوون كه نابێت هێمای نه‌ته‌وایه‌تی له‌و مه‌راسمانه‌دا هه‌ڵبگرن و جل و به‌رگی كوردی به جامانه‌وه له‌به‌ر بكه‌ن ته‌نانه‌ت نابێت به‌شداری ئه‌و ڕێوڕه‌سمانه له گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری سه‌قز بن.