ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی مانگی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی شاری پیرانشار بە ناوی “سەید عەزیر ئەحمەدی” کوری “ڕەحمان” بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لەدوای پەیوەندیەکی تەلەفوونی بە بۆنەی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەمساڵ بانگهێشتی ئەو ناوەندە ئەمنییەتیە کراوە و موبایلی ناوبراویان زەوت کردووە و هەتا ئێستا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە موبایلەکەیان پێنەداوەتەوە. جێگای ئاماژەیە ناوبراو پاش چوار کاژێر لێپرسینەوە لەو ناوەندە ئەمنییە ئازاد کراوە.