ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی گه‌لاوێژ، “فه‌ردین مسته‌فایی” ڕۆژنامه‌نووس و بەڕێوەبەری کەناڵی تلێگرامی ڕووداو سەقز، جارێکی دیکە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت کرا، هه‌روه‌ها چاره‌نووسی به‌ندكراوێكی خه‌كی مهاباد به ناوی “ڕه‌حیم شه‌معی” پاش ٨ مانگ به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
بەپێی زانیارییه‌كان، “فه‌ردین مسته‌فایی” سەبارەت بە کردەی ئامانجدار و بڵاو كردنەوەی زانیاری لەژێر کاریگەریی میدیای بیانی لێپرسینەوەی لێ كراوە. هەروەها پاسپۆرتی ئەم ڕۆژنامەنووسە که ئەندامی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسانە، له‌لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستی بەسەردا گیراوه. له لایه‌كی دیكه‌وه “ڕەحیم شەمعی” هاووڵاتی خه‌ڵكی مهاباد ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠١، بە بیانووی بەشداری لە ناڕەزایەتییەكان بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٨ مانگ به‌سه‌ر كاتی به‌ندكرانی دا، چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.