ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی مانگی ڕێبەندان، “مەیسەم خوڕانی”، شاعیر، نووسەر و چالاکی ئەدەبی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ئیلام بانگ کراوە و بۆ ماوەی چەندین کاژێر لەلایەن ئەو ناوەندە ئەمنییەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بانگ کرانی “مەیسەم خوڕانی” به بۆنهی نزیك بوونهوه به ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی و بە بۆنەی چالاکییەکانی ناوبراو له بواری ئەدەبییەوه بووە. “مهیسهم” لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوو یەکێک لە کاریگەرترین چالاکانی فەرهەنگی و ئەدەبیاتی کوردی منداڵان و مێرمنداڵان لە ئۆستانی ئیلام بووە و چەندین کتێب و بەرهەمی شێعری چاپ و بڵاو کراوەتەوە.