کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

بانگهێشتی موعەلیمێکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانیڕژیم

بانگهێشتی موعەلیمێکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕژیم

ڕۆژی چوارشەممە ١٨یمانگی ڕەشەممە،موعەلیمێکی شاری سنە بە ناوی “لوقمان ئەفزەڵی” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوەبه‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌ بانگهێشتی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌ کرا.

بەپێی بانگهێشتنامەکە، تۆمەتە پاڵخراوەکانیی ئەم هاووڵاتییە “بێڕێزیکردن بە نیزام” و “هەڵخەڵەتاندنی بیروڕای گشتی” ڕاگەیێندراوە. جێگای ئاماژەیە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی موعەلیمانی سەرجەم شارەکانی ئێران و بەتایبەتی کوردستان، هێزە ئیتلاعاتیەکانی ڕژیم بە مەبەستی ترساندن و تێکدانی ئەو یەکگرتووییە کە موعەلیمان لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتیەکاندا لە خۆیان نیشانیان دابوو، چەند موعەلیمێکی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی دەستبەسەر کردووە و به‌و مه‌به‌سته‌ لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.