“مه‌سعوود قه‌له‌نده‌ری چالاكی سیاسی و به‌ندكراوی سیاسی پێشووی خه‌ڵكی یاسووج، به تۆمه‌تی “تێكدانی بیر‌و ڕای گشتی و هاندانی خه‌ڵك بۆ توندووتیژی” بانگهێشتی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره كراوه.
به‌پێی ئیبلاغیه‌ی دادگای گشتی و ئینقلابی یاسووج، “مه‌سعوود ئه‌بێت بۆ ڕۆژی ١٩ی به‌فرانباری ١٤٠٢، خۆی به‌و ناونده قه‌زاییه بناسێنێت. ناوبراو پێشتر و له مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن لقی ٧ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی یاسووجه‌وه بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. له ساڵانی ڕابردووش‌دا ئه‌و چالاكه سیاسیه چه‌ند جار له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرابوو.