ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌رمانان، “مریه‌م ڕه‌حمانی” چالاكی بواری مافی ژنان بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له شاری تاران بانگهێشت كرا.
به دوای بانگهێشتی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه، هێزه‌كانی قه‌رارگای “ساره‌ڵڵه”ی سپای پاسداران هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی ناوبراو و ویڕای پشكنین، كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد. به وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، ماوه‌یه‌كه ئه‌كاونته‌كانی “مریه‌م” له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه خراوه‌ته ژێر چاودێری و ئه‌گه‌ری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی زۆره.