ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی مانگی جۆزه‌ردان، پێنج سه‌ندیكاری كرێكاریی فه‌ڕانسه بانگهێشتنامه‌یه‌كیان به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی بۆپشتویانی كرێكاران و مۆعه‌لیمانی ئێران له‌ڕۆژی هه‌ینی 20ی ئه‌م مانگه له‌شاری “ژنێڤ”ی سووئیس، ئه‌و شوێنه‌ی كۆنفڕانسی نێونه‌ته‌ویی كار تێیدا به‌ڕێوه ده‌چێت، بڵاوكرده‌وه.
له‌و بانگهێشتنامه‌یه‌دا هاتووه: وڵاتی ئێران دوو په‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی مه‌ده‌نی و سیاسی و په‌یمانی نێونه‌ته‌ویی مافی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی كه تێیدا مافی دامه‌زران و ئه‌ندامه‌تی له ڕێكخراوه سنفی و كرێكارییه‌كان، هه‌روه‌ها دیداری ئه‌ندامانی ڕێكخراوه كرێكارییه‌كانی جیهان له‌گه‌ڵ یه‌كتر به فه‌رمی ناسراوه، واژۆ كردووه. به‌ڵام كرێكاران و مۆعه‌لمیانی ئێران له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه به توندترین شێوه سه‌ركوت ده‌كرین و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به هیچ یه‌ك له‌په‌یماننامه‌كان پێبه‌ند نییه. ئێمه خوازیاری ئازادی بێ شه‌رتومه‌رجی كرێكارانی و مۆعه‌لیمانی زیندانین و به‌كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی جیهانی كار له‌شاری “ژنێڤ” پشتیوانی خۆمان له‌ته‌واوی به‌ندكراوان ڕاده‌گه‌ینین.