له‌درێژه‌ی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر بریندارانی شۆڕشی “ژینا”، ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ، “كه‌وسه‌ر ئیفتخاری” بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی زیندانی ئێڤن بانگهێشت كرا.
به‌پی ئه‌و بانگهێشته، “كه‌وسه‌ر ئیفتخاری” ئه‌بێ له ماوه‌ی پێنج ڕۆژی داهاتوو دا خۆی به دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی زیندانی ئێڤین بناسێنێت. له وڵامی بانگهێشتی دادسه‌رای ئینقلابی ئێڤین، خاتوو “كه‌وسه‌ر ئیفتخاری” ڕایگه‌یاند كه به مه‌به‌ستی به‌رگری له‌خۆی هاوڕێ له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ی له دادسه‌را حازر ده‌بێت. ناوبراو له ماڵپه‌ڕی شه‌خسی خۆیدا وتی: ئایا كوێر كردنی چاوم به‌س نه‌بوو كه هێشتا ئازارم ئه‌ده‌ن؟ ئایا جێگای سكاڵاكار و تاوانبار گۆڕاوه؟ ئایا هه‌ڵه‌م كردووه كه له به‌رامبه‌ر كوێركردنی چاوم بێده‌نگیم ڕانه‌گرتووه؟