“کەماڵ لوتفی”، باوکی هه‌میشه زیندوو “ڕەزا لوتفی”، لە شەهیدانی بزووتنەوەی “ژن،ژیان،ئازادی”، لەلایەن دادگای ئینقلابی دێولانه‌وه بە مەبەستی پێڕاگەیشتن بەو تۆمەتانەی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی، بانگ کراوە.
“كه‌ماڵ لونفی” سەرەتای ئەمساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی دوو مانگ و ١٦ ڕۆژ لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕاگیرا. لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی شاری دێولان بە مەبەستی دادگایی‌کردن و پێڕاگەیشتن بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” نابراوی بانگێشتی ئەو ناوه‌نده قه‌زاییه كردووە. به‌پێی زانیارییه‌كان، “کەماڵ لوتفی” دەبێت ڕۆژی چوارشەممە، ١ی سەرماوەزی ١٤٠٢، سەردانی لقی ١٠٢ی دادگای دێولان بکات.