“كامران ساختمانگه‌ر” چالاكی كرێكاری ناسراوی خه‌ڵكی سنه له‌لایه‌ن لقی چواری ئیجرای ئه‌حكامی دادگای ئینقلابی سنه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزاكه‌ی بانگهێشت كراوه.
“كامران ساختمانگه‌ر” له‌لایه‌ن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنه به بژاردنی سزای ماڵی له جیاتی زیندان مه‌حكووم كراوه. ناوبراو پێشتر به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام له‌ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و وتوووێژ له‌گه‌ڵ میدیاكانی ده‌روه‌ی وڵات”به سێ مانگ زیندان و جه‌زای ماڵی مه‌حكووم كرابوو. سزای ئه‌و چالاكه كرێكارییه به‌پێی دۆخی ته‌ندرووستی و گه‌واهی پزیشكی تۆماركراو له په‌روه‌نده‌كه‌ی دا به جه‌ریمه‌ی ماڵی له جیاتی سێ مانگ زیندان به بڕی ٣٤ ملیۆن تمه‌ن گۆڕاوه.