کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی “فەرزانە زیلابی” بۆ دادگای ئینقلابی شاری ئەهواز

بانگهێشتی فەرزانە زیلابی بۆ دادگای ئینقلابی شاری ئەهواز 2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی گه‌لاوێژ ، “فەرزانە زیلابی” پارێزەری کرێکارانی شیرکەتی نەیشکەری حەوت تەپە لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی شاری ئه‌هواز بانگهێشت کراوە .

“فه‌رزانه‌ زیلابی” ده‌بێت له‌ سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه‌ بریتین له‌ هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی ، ئه‌ندام بوون له‌ حیزبێكی‌ نه‌یاره‌ی ڕژیم ، سووكایه‌تی به‌ خامنه‌ئی و به‌ڵاو كردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌ندا له‌ دژی ڕژیم له‌ دادگای ئاماده‌ بێت و دوایین وته‌ی له‌ سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی كراوه‌‌ ڕه‌ت بكاته‌وه‌ . شایانی باسه‌ سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشكه‌ری حه‌وت ته‌په‌ بانگهێشتی “فه‌رزانه‌ زیلابی” پارێزه‌ری كرێكارانی نه‌یشكه‌ری حه‌وت ته‌په‌ی به‌ تووند ترین شێوه‌ شه‌رمه‌زار كردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ تۆمه‌ت خستنه‌پاڵ و دادگایی كردن ، ڕژیم ناتوانێت به‌ربه‌ست بۆ چالاكیه‌كانی پارێزه‌ر “فه‌رزانه‌ زیلابی” بۆ داكۆكی له‌ مافی كرێكاران درووست بكات .