کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی فه‌رهاد شێخی، چالاكی كرێكاری كورد بۆ دادسه‌رای كه‌ره‌ج

بانگهێشتی فه‌رهاد شێخی، چالاكی كرێكاری كورد بۆ دادسه‌رای كه‌ره‌ج

فه‌رهاد شێخی، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سه‌قز و دانیشتووی شاری هه‌شتگردی كه‌ره‌ج، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٨ی خه‌رمانان، به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی ٨ مانگ زیندان، بانگهێشتی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی كه‌ره‌ج كرا.

فه‌رهاد شێخی، ٨ی خه‌رمانانی ١٤٠٣، له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئوستانی ئه‌لبۆرز به‌ ٨ مانگ زیندان و دوورخرانه‌وه‌ بۆ شاری دیوانده‌ره‌، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و قه‌ده‌غه‌ی مانه‌وه‌ له‌ پارێزگاكانی تاران و كه‌ره‌ج مه‌حكووم كرا و ئه‌بێ له‌ ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژی داهاتوودا خۆی به‌ زیندان بناسێنێت. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، حوكمی ٧ ساڵ زیندانی ته‌علیقی، په‌یمان فه‌رهه‌نگیان، شاعیر و چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی گیلان، له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ بۆ زیندانی ته‌عزیزی گۆردراوه‌.