شۆڕای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانی نه‌وت ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ڕاگه‌یاندنێكدا داوای له ته‌واوی خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ئێران كرد به مه‌به‌ستی پشتیوانی له كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌راسه‌ری بن.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانی نه‌وت، داوا له خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ئێران كراوه ده‌نگی ٢٥٠ كرێكاری ده‌ستبه‌سه‌ركراوی عه‌سه‌لوویه بن تاكوو بتوانن كه‌ش و هه‌وای سهركوتێك كه كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر كرێكاران و كۆمه‌ڵگای سه‌پاندووه بشكێنن و ڕێزی یه‌كگرتوویی و خه‌بات له نێو كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سه‌راسه‌ری ئێران به‌هێزتر بكه‌ن.