شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌كانی سینفی مۆعه‌لیمانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له ته‌واوی مۆعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی خانه‌نشنینكراوی سه‌رانسه‌ری ئێران كرد تا له ڕۆژی پێنج شه‌ممه ١١ی مانگی سه‌رماوه‌ز بۆ گه‌یشتن به داواكارییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
له به‌شێك له‌و به‌یانینامه‌یه هاتووه كه، شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌كانی سینفی مۆعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی ئێران هۆشداری ده‌داته ده‌وڵه‌ت و مه‌جلیس، له ئه‌گه‌ری یاسای به‌ڕیوبه‌رایه‌تی خزمه‌تگۆزاری كیشوه‌ری، به تایبه‌ت هاوسانسازی حقووقی خانه‌شنینكراوان و گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی شاغڵه‌كانی سه‌رانسه‌ری وڵات به كرده‌وه ده‌رنه‌یێت، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ١١ی مانگی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٠ی هه‌تاوی گه‌وره‌ترین كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگیانی سه‌رانسه‌ری وڵات به‌ڕێوه‌ببه‌ن. له درێژه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه هاتووه كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به شێوه‌ی جۆراوجۆر و به هاوكاری له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌كانی دیكه‌ی تا گه‌یشتن به‌مافه‌كانیان درێژه ده‌درێت. شایانی باسه كه ئه‌و كۆبوونه‌وه بڕیاره كاتتژمێر ١٠ی به‌یانی له شاره‌كانی تاران و ئه‌لبۆرز له بەر‌انبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم، ناوه‌ندی ئۆستانه‌كان و له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی شاره‌كان به‌ڕێوه‌بچێت.