کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی شه‌ش چالاكی كرێكاری شاری سنه‌ بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات

بانگهێشتی شه‌ش چالاكی كرێكاری شاری سنه‌ بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات 2

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌ش چالاكی كرێكاری شاری سنه‌ به‌ ناوه‌كانی “جه‌لیل محه‌ممه‌دی، ئارمین شه‌ریفه، ته‌یێب چه‌تانی، غالب حسێنی، ئارمان نووریزاد و زاهێد مورادیان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ بانگهێشت كراون.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه و بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر خانوو و شوێنی كاركردنی ئه‌و شه‌ش چالاكه‌ كرێكارییه‌ و وێڕای بێڕێزی كردن به خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان، ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسییه‌كانیان دا گرتووه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان، بڕیاری به‌ندكرانی ٢٠ ڕۆژ بۆ غالب حسێنی ده‌رچووه‌ و بیلاته‌كلیف له‌ گرتووخانه‌ دا ماوه‌ته‌وه‌. كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری به‌دوای بڵاوكردنی ئه‌و هه‌واڵه‌، بانگهێشت، هه‌ڕه‌شه‌ و زیندانی كردنی چالاكی كرێكاری شاری سنه‌ی به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ سیاسه‌تی سه‌ركوت بوو.