ڕۆژی سێشەممە ٨ی مانگی خەرمانان، سێ چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه بەناوەکانی “ئارمان سەلیمی”، “ئومید شێخی” و “ئومید ئەسەدی”، لەلایه‌ن لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی ئه‌و شاره‌وه، بانگهێشت كران.
به‌پێی ڕاپۆته‌كان، ئەو سێ هاووڵاتییە پاش سکاڵای دادستانی سنە بەتۆمەتی “ته‌بلیغ دژی نیزام”” لە لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە، ئامادە بوون و بە لێوەرگرتنی بەڵێننامە هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرا كه ئەگەر بەشداری لە ڕێوڕەسم و چالاکییە مەدەنییەکانیان بكه‌ن، بە سزای نەختی سزا دەدرێن. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی چوارشەممە ٣ی خاکەلێوەی ئه‌مساڵ، “ئومید شێخی”، “ئومید ئەسەدی” و “ئارمان سه‌لیمی” بەهۆی بەشداریکردنیان لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پارکی منداڵی سنە، بانگهێشتی و دەستبەسەر کرابوون.