لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “سەنعان نەورۆزی، هاووڵاتی خه‌ڵكی سنە، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی سزای سه‌پێندارو به‌سه‌ریدا بۆ لقی ئیجرای ئه‌حكامی دادگای ئه‌و شاره بانگهێشت كرا.
بەپێی ئەو بانگهێشتنامەیە “سه‌نعان نه‌ورۆزی” دەبێ له ماوه‌ی ٨ ڕۆژی داهاتوودا خۆی بە زیندان بناسێنێ. “سەنعان نەورۆزی” پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی سنە بە تۆمەتی “ئاشکراکردنی بەڵگەنامە نهێنییەکان” بە ٨ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو. شایانی باسه كه ئەو سزایە بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆژانی پێشووی دەستبەسەربوونی ناوبراو بۆ سێ مانگ کەم كراوه‌ته‌وه.