کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی سه‌فیر و كارداری كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی به‌ریتانیا و ئاڵمانه‌وه‌

بانگهێشتی سه‌فیر و كارداری كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی

ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی دوو وڵاتی ئاڵمان و به‌ریتانیا، له‌‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ له‌سێداره‌دانی “موحسین شكاری” سه‌فیر و كارداری كۆماری ئیسلامیان له‌ وڵاته‌كه‌یان بانگهێشت كرد.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی سه‌رماه‌ز، “موحسین شكاری” پاش محاكمه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ له‌سێداره‌ درا و ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی لێكه‌وته‌وه‌، هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا وڵاتانی ئۆرووپایی، كانادا و ئامریكا گه‌مارۆی نوێیان به‌سه‌ر به‌رپرسانی ڕژیم دا سه‌پاند و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و ئاڵمانیش كاردار و سه‌فیری كۆماری ئیسلامیان بانگهێشتی ئه‌و ناوه‌نده‌ كرد و ڕایانگه‌یاند كه‌ ئێعدام و ئه‌شكه‌نجه‌ی ناڕازییان ئه‌بێ ده‌ستبه‌جێ بوه‌ستێت.