بیست و نۆ ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆی خانه‌نشین كراوی ئێران به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یێندراوێك داوایان له خانه‌نشین كراوانی سه‌رجه‌م شاره‌كانی ئێران كرد، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌بوونی خواسته‌كانیان له ڕێكه‌وتی ٢٤ی ئه‌م مانگه‌دا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی بن.
له‌م ڕاگه‌یێندراوه‌دا داواكاری خانه‌نشین كراوانی سه‌رجه‌م شاره‌كانی ئێرانی له حه‌وت خاڵدا خراوه‌ته ڕوو و داوای “جێبه‌جێ بوونی یاسای هاوسان كردن”، “چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حقووقه‌كان” ، ” دیاری كردنی حقووق به‌پێی نرخی هه‌ڵاوسان و گرانی” ، “جێبه‌جێ بوونی مادده‌ی ١١١” ، ” بیمه‌ی گشتی به پێی مادده‌ی ٥٤ی یاسای ته‌ئمینی ئیجتماعی” ، “پێدانی قه‌رزی ٤٠٠ هه‌زار میلیارد تمه‌نی ده‌وڵه‌ت به سه‌ندووقی ته‌ئمینی ئیجتماعی” و ” ئازادی بێ مه‌رجی “ئیسماعیل گرامی” كراوه. جێگای ئاماژه‌یه له كۆتایی ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌دا، خانه‌نشینكراوان پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه هه‌تا جێبه‌جێ بوونی سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان هه‌موو یه‌كشه‌ممه‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ده‌به‌ین.