کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی “سدیق ڕه‌یحانی” چالاكی خه‌ڵكی سنه‌ بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات

بانگهێشتی سدیق ڕه‌یحانی چالاكی خه‌ڵكی سنه‌ بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٦ی خاكه‌لێوه‌، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ سه‌ردانی ماڵی “سدیق ڕه‌یحانی، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌یان كرد و ناوبراویان بۆ ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌ بانگهێشت كرد.

شایانی باسه‌ كه‌ “سدیق ڕه‌یحانی” له‌ ڕێكه‌وتی ٩ی گه‌لاوێژی ساڵی ڕابردوو به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی ٣٠٠ ملیۆن تمه‌نی و به‌ شێوه‌ی كاتی له‌ زیندانی سنه‌ ئازاد كرا. ناوبراو پێشتر و له‌ به‌رواری ١٣ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ناوه‌ندی سنه‌ ڕاگوێزرابوو.