ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی گوڵان، دوو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیتحادییه‌ی ئازادی كرێكارانی ئێران به‌ناوه‌كانی “موزه‌فه‌ر ساڵح نیا” و “شه‌ریف ساعدپه‌ناه” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت و هه‌ڕشه‌یان لێكرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به لانیكه‌م ١٠ چالاكی كرێكاری شاری سنه و شه‌ش چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی شاری بانه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئتلاعات و دادگای كه‌یفه‌ری شاری بانه‌وه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه. به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی ڕژیم هه‌ڕه‌شه‌یان له‌و چالاكه كرێكاریانه كردووه كه به‌ڵێن بده‌ن له مه‌راسمه‌كانی ڕۆژی جیهانی كرێكار به‌شداری ناكه‌ن به‌ڵام قبووڵیان نه‌كردووه ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه واژۆ بكه‌ن. ناسنامه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌و چالاكه كرێكاریانه‌ی شاری سنه كه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات كراون بریتیه له: “ڕامین كه‌ریمی”، “موزه‌فه‌ر ساڵح نیا”، “شه‌ریف ساعد په‌ناه”، “هاجه‌ر سه‌عیدی”، “كامران ساختمانگه‌ر”، “سووسه‌ن ڕازانی”، “حه‌بیبۆڵڵا كه‌ریمی”، “ڕێبوار عه‌بدۆڵڵاهی” و “ڕه‌زا ئه‌مجه‌دی”.