کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی دوو چالاكی سنفی بۆ دادگای كه‌ره‌ج و مه‌شهه‌د

بانگهێشتی دوو چالاكی سنفی بۆ دادگای كه‌ره‌ج و مه‌شهه‌د 4

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌حمه‌د دره‌خشان، موعه‌لیم و نووسه‌ری خه‌ڵكی كه‌ره‌ج و حه‌سه‌ن باقری نیا، مامۆستای له‌سه‌ركار ده‌ركراوی زانكۆی حه‌كیم سه‌بزه‌واری له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج و مه‌شهه‌ده‌وه‌ بانگهێشت كراون.

ئه‌حمه‌د دره‌خشان له‌لایه‌ن لقی ١٣ی دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” بانگهێشت كراوه‌ و ئه‌بێ له‌ ماوه‌ی پێنج ڕۆژی داهاتوودا خۆی به‌و ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌ بناسێنێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، حه‌سه‌ن باقری نیا، مامۆستای ده‌ركراوی زانكۆی حه‌كیم سه‌بزه‌واری، له‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی ساخته دا به‌ “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “بێڕێزی به‌ ڕێبه‌ری”، “تێكدانی ئاسایشی وڵات”، “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” و “هاندانی خه‌ڵك بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” تۆمه‌تبار و دۆسیه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی لقی ٩٠٢ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی مه‌شهه‌د كراوه‌.