کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی دوو هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی ئیلام و میاندووئاو

بانگهێشتی دوو هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی ئیلام و میاندووئاو 1

ڕۆژانی دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ ٧ و ٨ی ڕه‌شه‌مه‌، دوو هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانی “بێهزاد خودابه‌نده‌لوو” خه‌ڵكی میاندووئاو و “محه‌ممه‌د عه‌باس زاده‌” خه‌ڵكی ئیلام له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانه‌وه‌ بانگهێشت كراون.

به‌پێی ئه‌و ئیبلاغیه‌ی بۆ “بێهزاد خودابه‌نده‌لوو” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی میاندووئاو نێردراوه‌، ناوبراو ئه‌بێ له‌ ماوه‌ی پێنج ڕۆژی داهاتوودا خۆی به‌ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره‌ بناسێنێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ “محه‌ممه‌د عه‌باس زاده‌” هونه‌رمه‌ندی ناسراوی خه‌ڵكی ئیلام به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی له‌ كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند گرتبوو كه‌ بۆ چی پشتیوانیان له‌ نوێنه‌ره‌كانی مه‌جلیسی ڕژیم كردووه‌، بۆ ئیداره‌ی ئه‌ماكنی ئه‌و شاره‌ بانگهێپشت و به‌ڵێننامه‌ی لێ وه‌رگیراوه‌.