بۆ چەندەمین جار دوو مامۆستای نیشتمانپهروهری شاری سەردەشت، به ناوهكانی دوکتور “سەلام مەحموودیان” پێشنوێژی گوندی بێورانی خوارێ و مامۆستا “حەسەن خزری” پێشنوێژی بێورانی سەرێ، بانگهێشتی دادگای “تایبەتی ڕۆحانییهت” لە ورمێ کراون.
ئەو دوو مامۆستایە دوابەدوای ناڕەزایەتیی خەڵکی وەزاڵەهاتووی کوردستان و سەرهەڵدانی شۆڕشی ژینا، لە بەرەی خەڵکی ناڕازیدا بوون و لە کوشتنی ناڕەوای کۆڵبەرانیشدا خاوەن هەڵوێست بوون. لەو کاتەوە چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی سەردەشت بانگهێشت و كهیسی قهزاییان بۆ كراوهتهوه.