محەممەد پارسی، ڕۆژنامەنووس و سەرنووسەری ڕۆژنامەی ئەدەبی که‌ندوو، بۆ جاری دووهه‌م له‌لایه‌ن دادسه‌رای كولتوور و میدیای تاران بانگهێشت كراوه.
بەپێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری لە به‌ندكراوانی سیاسی و مەدەنی، محه‌ممه‌د پارسی ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕه‌زبه‌ر ١٤٠٣، ، بانگهێشتی لقی ٩ لێکۆڵینەوەی دادسرای كولتوور و میدیای تاران كراوه. ناوبراو لەم دواییانەدا بابەتێکی سەبارەت بە شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچەکە بڵاوکردبوو. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، پپێشتر ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه سه‌باره‌ت به بڵاوكردنی ورده‌كارییه‌كانی قه‌تڵی حكوومه‌تی نیكا شاكه‌ره‌می بانگهێشت و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوو.