ڕۆژی دووشەممە ٢ی مانگی ڕەشەمە، “گویزەل حاجی زاده” تەمەن ٧١ ساڵ، دایکی بەساڵاچووی “زەینەب جەلالیان” بەندکراوی سیاسی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ماکۆ کراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.
بانگ کردنی “گویزەل حاجی زاده” بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دوای ئەوە بووە کە ڕۆژی ڕابردوو گرتە ڤیدیۆیەکی ناوبراو لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو کرایەوە کە تێیدا ناوبراو سەبارەت بە بارودۆخی “زەینەب جەلالیان” و ڕێگری ناوەندە ئەمنییەکان لە چاوپێکەوتنی “زەینەب” لەگەڵ بنەماڵەکەی و پارێزەرەکەی قسە دەکات و داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی دەکات هاوکاری بکەن.