ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، “شه‌هلا په‌یغامی” دایكی “فه‌رزاد و فه‌رهاد تاهازاده” که له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كراون، بانگهێشتی ئێداره‌ی ئیتلاعات كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “فه‌رزاد و فه‌رهاد” له‌لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه بە تۆمه‌تی موحاره‌به به ئێعدام مه‌حكووم كراون و پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ویدیۆی دایكیان كه داوای یارمه‌تی له كۆمه‌ڵگای جیهانی بۆ ڕێگری له ئێعدامی ڕۆڵه‌كانی ده‌كرت، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شنۆ دایكی ئه‌و دوو لاوه‌ی بانگهێشتی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه كرد. بەپێی دوایین زانیاری دۆسیه‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆرتر ڕاگوێزی دادگای ورمێ كراوه و ڕۆژی ڕابردوو له په‌یوه‌ندییه‌كی كورتی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ دایكیان قسه‌یان كردووه.