کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بانگهێشتی بە لێشاوی چالاکانی کرێکاری لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری سنە

بانگهێشتی بە لێشاوی چالاکانی کرێکاری لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی

لە بەرەبەرەی ١ی مەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار، دەیان چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە بانگکران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ڕۆژانی چوارشەممە، پێنجشەممە و هەینی زیاتر لە دە چالاکی کرێکاری و مەدەنی خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی دلێر ئەسکەندەری، تۆفیق مەحموود، موزەفەر ساڵح نیا، ئارمین شەریفە، شەیس ئەمانی و په‌یام فه‌تحیلەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بانگ کراون و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە و پێیان ڕاگەیەندراوە کە نابێت بەشداری ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە ڕۆژی جیهانی کرێکار بکەن. جێگای ئاماژەیە هەتا کاتی بڵاوبووونەوەی ئەم هەواڵە زیاتر لە ١٥ چالاکی مەدەنی، کرێکاری و بەندکراوی سیاسی پێشوو لە شاری سنە لەلایەن ئەم ناوەندە ئەمنییەوە بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.