کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

بانگهێشتی بەربڵاوی ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی مەدەنی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان

بانگهێشتی بەربڵاوی ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی مەدەنی لەلایەن ناوەندە

سەدان ڕۆژنامەنووس، چالاکی مەدەنی و چالاکی سنفی لە شارەکانی مێهران، ئیلام، دێلۆڕان، کرماشان، جوانڕۆ، ڕوانسەر، سنە، سەقز، مەریوان، بانە، دیواندەرە و سەردەشت لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگ کراون و وێڕای لێپرسینەوە هەڕەشەیان لێ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوەندە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی مەدەنی کردووە کە بە هۆی ئەو دۆخە تایبەتەی زاڵە بە سەر ئێراندا، نابێت هیچ جۆرە هەواڵ و وتووێژێک لە سەر بابەتی گرانی و ناڕەزایەتیه‌كان بڵاو بکەنەوە و ئەگەر ئەو کارە بکەن ئەوا دۆسیەیان بۆ دەکرێتەوە و سزا دەدرێن. لە لایەکی دیکەوە ناوەندە ئەمنییەکان لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە  شاعیران، نووسەران و هونەرمەندانیان ناچار کردووە ئەو پۆستانەی کە لەسەر گرانی و هەژاری خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردووەتەوە، بسڕنەوە. جێگای ئاماژەیە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا و دوای گرانبوونی نرخی شت و مەک لە ئێراندا خه‌ڵك له‌ چه‌ندین شوێن ناڕه‌زایه‌تییان نیشان داوە و ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەم ناڕەزایەتییانە زیاتر په‌ره‌ بستێنێت.