ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی ڕه‌زبه‌ر، “به‌هار زه‌نگی به‌ند” چالاكی مافی ژنانی خه‌ڵكی سنه له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره بانگهێشت كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “به‌هار زه‌نگی به‌ند” به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” بانگهێشتی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی سنه كراوه. ناوبراو مامۆستای بواری په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی له زانكۆی ئازادی سنه‌یه و پێشتر به‌هۆی پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵی ١٤٠١ له كاره‌كه‌ی دوور خرابۆوه. ناوبراو له ئێستادا به دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد تمه‌نی ئازاده و ڕۆژی چوارشه‌ممه به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه بانگهێشتی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی سنه كراوه.