به‌دوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی چالاكانی سیاسی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بنه‌ماڵه‌ی دوو چالاكی سیاسی خه‌ڵكی ئیلام به‌ناوه‌كانی “پژار مه‌له‌كی” و “حسێن باقری” ناسراو به “ژاكان باران” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه.
بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو چالاكه سیاسیه له‌حاڵێك دایه كه باوكی “ژاكان باران” به‌هۆی پێشینه‌ی نه‌خۆشی توانایی پیاسه كردنی نییه. هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌یه‌كی سپای تیرۆریستی پاسداران له شاری ئابدانان به‌ناوی “جه‌ماڵ شاكه‌ره‌می” هه‌ڕه‌شه‌ی له چالاكانی سیاسی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردووه.