به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، “هاشم ساعدی”، باوکی هه‌میشه زیندوو “سارینا ساعدی” مێرمنداڵی گیانبەختکردووی بزووتنەوەی “ژن،ژیان،ئازادی”، لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆی بڵاوی کردۆتەوە کە کوڕەکەی بەناوی “موعەید ساعدی”، لەلایەن دادگای کەیفەری شاری سنە بانگ کراوە.
بەپێی زانیارییه‌كان، “موعەید ساعدی” دەبێ ڕۆژی ٣٠ی سەرماوەز بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” لە لقی ١٠٨ی دادگای گشتی و ئینقلابی سنه ئامادە بێت. “هاشم ساعدی”، دانیشتووی شاری سنەیە و مانگی پوشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن دادگای کەیفەری دووی بۆکان بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی” بە شەش مانگ و نیو بەندکران و لێدانی ٤٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرابوو. شایانی باسه كه “سارینا ساعدی” ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به زه‌ربه‌ی باتۆمی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد.