ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی مانگی به‌فرانبار، وه‌زیرانی ده‌روه‌ی وڵاتانی دانمارك، هه‌له‌ند، به‌ریتانیا و بلژیك باڵیۆزه‌كانی ئێرانیان له‌وڵاته‌كانیان له‌ناڕه‌زایه‌تی به ئێعدامی دوو لاوی به‌ندكراو له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه بانگهێشت كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وه‌زیرانی ده‌روه‌ی ئه‌و چوار وڵاته وێڕای موحكووم كردنی ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه، ڕێزی تایبه‌تیان له جه‌ساره‌ت و بوێری ناڕازیانی ئێرانی گرت و هۆشداریان دایه كۆماری ئیسلامی كه هه‌ڵسووۆكه‌وته‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ده‌خه‌نه ژێر چاودێری و كاردانه‌وه‌ی توندیان به‌رامبه‌ر به پێشێلكارییه‌كانی ڕژیمی ئیسلامی ئه‌بێت. جێگای ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو به‌ندكراو به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د مێهدی كه‌ره‌می” و “سه‌ید محه‌ممه‌د حسێنی” له‌لایه‌ن ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامیه‌وه له‌سێداره دران و وڵاتانی یه‌كیه‌تی ئۆرووپا به‌ڵێنیان داوه له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه گه‌مارۆی نوێ بسه‌پێنن به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی و سپای پاسداران وه‌كوو گرووپێكی تیرۆریستی بناسێنن.