ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی به‌فرانبار، ده‌وڵه‌تی هوله‌ند سه‌باره‌ت به كوژرانی منداڵێكی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته له هێرشه مووشه‌كییه‌كی سپای پاسداران بۆ سه‌ر هه‌ولێر، باڵوێزی كۆماری ئیسلامی بانگهێشت كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆله‌ند له‌گه‌ڵ “حسێن ئه‌میر عه‌بدۆڵڵاهیان” هاوتا ئێرانیه‌كه‌ی وتوووێژی كرد و خوازیاری وڵامدانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر كوژرانی منداڵێكی خه‌ڵكی هوله‌ند له هێرشه‌كه‌ی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ماڵی “پێشڕه‌و دزه‌یی” له هه‌ولێر بوو. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆله‌ند وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی هێرشه‌كه‌ی سپای پاسداران، باڵوێزی كۆماری ئیسلامی بانگهێشت كرد و هاوخه‌می خۆی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان ده‌ربڕی. سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی شه‌وی دووشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، له ڕێگه‌ی سێ مووشه‌كه‌وه هێرشی كرده سه‌ر ماڵی “پێشڕه‌و دزه‌یی” بازه‌رگانی به‌ناوبانگی گورد و له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.