ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢، “حه‌سه‌ن ده‌رئوفتاده” باوكی هه‌میشه زیندوو “كۆمار ده‌رئوفتاده” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له شاری پیرانشار، بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره بانگ كرا.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی پیرانشار هه‌ڕه‌شه‌یان له باوكی “كۆمار ده‌رئوفتاده” كردووه كه بۆ ڕێكه‌وتی ٢٥ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ هیچ جۆره مه‌راسمێك به‌ڕێوه نه‌بات. شایانی باسه كه “حه‌سه‌ن ده‌رئوفتاده” پاش سێ كاتژمێر لێپرسینه‌وه ئازاد كراوه. شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، “كۆمار ده‌رئوفتاده”ی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد.