“خۆسره‌و عه‌لیكوردی” پارێزه‌ری بنه‌ماڵه‌ی “ئادینه زاده” ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ڕایگه‌یاند: “عه‌لی ئادینه‌زاده” باوكی هه‌میشه زیندوو “ئه‌بۆلفه‌زل ئادینه‌زاده” بۆ دادسه‌رای ئینقلابی مه‌شهه‌د بانگهێشت كراوه.
به‌وته‌ی پارێزه‌ری بنه‌ماڵه‌ی ئادینه‌زاده، “عه‌لی ئادینه‌زاده” ڕۆژی ٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر سه‌باره‌ت به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا دژی ڕژیم” بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه. “ئه‌بۆلفه‌زل ئادینه‌زاده”ی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد. عه‌لی ئادینه‌زاده له ڕۆژانی ڕابردوودا سه‌باره‌ت به قه‌تڵی حكوومه‌تی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” وتبووی: خەنه‌كانتان ئیتر ڕەنگی نییە، دووربین خراپ بوو، فشاری دابەزیبوو، لە بەرزاییەوە کەوتە خوارەوە. بەڵام ئه‌بولفه‌زڵی من گولەی ساچمەی هێزه‌كانتان كوشتی، ئەگەر كاری ئێوە نەبووە، دووربینەكانمان نیشان بدەن، پێچەوانەكەیمان بۆ بسەلمێنن”. لە شوێنی تەقەی ئەبوولفەزڵ ٢٥ دووربین هەبوون، هەموویان خراپ بوون؟ کەواتە چۆن ئەو کەسەت دۆزیەوە کە ئەبوولفەزلی برد بۆ نەخۆشخانە و پرسیار و وڵامت لێوەرگرت؟