ئه‌نجۆمه‌نی سینفی مۆعه‌لیمانی مه‌ریوان، ڕۆژی هه‌ینی له ڕاگه‌یاندنێكدا بانگهێشتی ته‌واوی فه‌رهه‌نگیانی مه‌ریوان و ئۆستانی كوردستانی كرد كه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕێبه‌ندان له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” ئه‌ندامی كانوونی سینفی مۆعه‌لیمانی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ببه‌ن.
له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه هاتووه: “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” مۆعه‌لیمی خانه‌نشینكراو و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕیوبه‌رایه‌تی ئه‌نجۆمه‌نی سینفی مۆعه‌لیمانی مه‌ریوان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕێبه‌ندان و هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه و مانگرتنی سه‌رانسه‌ری مۆعه‌لیمانی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و به‌دواداچوونی ئه‌نجۆمه‌ن، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی و ئه‌منی له‌و شاره هیچ وڵامێكیان نه‌داوه‌ته‌وه. ئێمه وێڕای مه‌حكووم كردنی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” خوازیاری ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی ئه‌و چالاكه فه‌رهه‌نگی و مه‌ده‌نییه‌ن.