ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، نزیكه‌ی ٥٠ خوێندكاری زانكۆی كوردستان و زانكۆی زانسته پزیشكه‌كانی سنه بانگهێشتی ئێداره‌ی ئیتلاعات كراون.
دوای هێرشی هێزە ئیتلاعاتییەکان بۆ سەر خوێندکارانى زانکۆى کوردستان و مانگرتنیان، سەرجەم خوێندکار و مامۆستایانى زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان، وەک ناڕەزایەتی مانیان گرت. خوێندکاران داوا دەکەن ئاسایشیان پارێزراو بێت و ڕێگری بکرێت لە چوونى هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم بۆ نێو حەرێمى زانکۆکان و هه‌روه‌ها كۆتایی بهێندرێت به سه‌ركوت و ڕفاندن و ئه‌شكه‌نجه‌ی خوێندكاران.