به پێی ههواڵی گهیشتوو، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی مانگی خاکەلێوە، ئیتلاعاتی سپای پاسداران شورا و دێهیاری گوندی “تەنگیسەر“ی سهر بهشاری سنهی بانگهێشتی ئەو ناوەندە ئەمنییەتییە کرد.
به پێی زانیارییهكان، بڕیار بووە ڕۆژی شەممە ١٣ی خاکەلێوە، لەو گوندە ڕێوڕەسمی نهورۆزانه بەڕێوە بچێت، بەڵام ئیتلاعاتی سپا، بە شوورا و دێهیاری “تەنگیسەر“ی ڕاگەیاندووە کە نابێت ئەو ڕێوڕەسمە بەڕێوە بەرن.