کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتكردنی ١٣ چالاكی مه‌ده‌نی له‌ شاری مورموری سه‌ر به‌ پارێزگای ئیلام

بانگهێشتكردنی ١٣ چالاكی مه‌ده‌نی له‌ شاری مورموری سه‌ر به‌ پارێزگای

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣، ١٣ چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شارستانی مورموری سه‌ر به‌ پارێزگای ئیلام له‌لایه‌ن دادگای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه‌ بانگهێشت كراون.

پێشتر په‌روه‌نده‌ی ئه‌و ١٣ هاووڵاتیه‌ به‌ وه‌رگرتنی به‌ڵێننامه‌ داخرابوو، به‌ڵام ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان ده‌یانه‌وێت له‌ ڕێگه‌ی په‌روه‌نده‌سازییه‌وه‌ سزای قورسیان به‌سه‌ردا به‌سه‌پێنن. ناسناوی ئه‌و ١٣ كه‌سه‌ بریتیه‌ له‌: “خه‌یرۆڵڵا یووسف زاده‌”، “موسته‌فا عه‌لیزاده‌”، “یارمه‌خان عه‌لیزاده‌”، “عێسمه‌ت دووستی”، “سه‌عید ته‌وحیدی”، “كامبیز ته‌وحیدی”، “شه‌هرام سه‌یدكه‌ره‌می”، “ئه‌میرحسێن زارعی”، “عه‌لی گوڵ مورادی”، “ڕه‌زا مۆحبی”، “میلاد یه‌روانه”، “موسلم یه‌روانه” و “وه‌لی موحسنی”. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و شارومه‌ندانه‌ پێشتر له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری مورموری ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.