له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، “عاتكه ڕه‌جه‌بی” چالاكی سنفی و مه‌ده‌نی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدراییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشی مه‌شهه‌ده‌وه بانگهێشت كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عاتكه ڕه‌جه‌بی” چالاكی موعه‌لیمانی مه‌شهه‌د كه به‌هۆی پشتیوانی كردنی له قوتتابیانی ژاراویكراو و به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمان له سه‌ركار ده‌ر كراوه، بڕیار بوو ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ خۆی به ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشی مه‌شهه‌د بناسێنێت. ناوابراو پێشتریش بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی مه‌شهه‌د به‌ندكرا و دواجار به دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد و ٦٠٠ ملیۆن تمه‌نی ئازاد كرابوو.